ئه‌كادیمیای سه‌ربازی كاتی ده‌ستپێكردنی خولی 112 بۆ قوتابیانی به‌شداربوو دیاریكرد

ئەمنی
  • 30-05-2022, 10:35
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    ئه‌كادیمیای سه‌ربازی عێراقی كاتی ده‌ستپێكردنی ده‌وامی قوتابیان بۆ خولی 112 دیاری كرد. 

    سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای سه‌ربازی فه‌ریق رۆكی ناسر ئه‌لغه‌نام له‌به‌یاننامه‌یه‌ك دا كه‌ كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی نێدراوه‌ راگه‌یاند" ئه‌كادیمیای سه‌رباز داوا له‌و قوتابیانه‌ ده‌كات كه‌ پێش كێشیان كردووه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌خولی 112 رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25/6/2022 سه‌ردانی كۆلیژه‌ سه‌ربازیه‌كان  بكه‌ین كه‌ به‌سه‌ریان دابه‌شكراون و كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆناش له‌گه‌ڵ خۆیی بێنن.