حەشدی شەعبی تیرۆرستێكی سەربە گروپی داعش دەستگیركرد

ئەمنی
  • 28-05-2022, 21:03
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، دەستی حەشدی شەعبی دەستگیركردنی ئەندامێكی باندی تیرۆریستی داعشی لە شاری موسڵ راگەیاند.
    دەستەكە  لە راگەیندراوێكدا كە كۆپیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "یاریدەدەرێتی هەواڵگری و زانیاری لە دەستەی حەشد  توانیویەتی یەكێك لە چەتە تیرۆریستیەكانی داعش لە شاری موسڵ، ناوەندی پارێزگای نەینەوا دەستگیربكات".
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەمە لە رێگەی ئەو هەوڵە چڕ و زانیارییە هەواڵگرییانەی مەفرەزەكانی یاریدەدەرێتی هەواڵگری ئەنجامدراوە، بۆ لەناوبردنی باندە تیرۆریستەكان"، ئاماژە بەوە كراوە كە "لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی پێشوەختە تۆكمەدا، یەكێك لە چەتەكانی تیرۆریستی داعش بە ناوی (ع.س.) بووە لە ناوەندی شاری موسڵ، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان و بەپێی بڕگەكانی مادەی ٤ی یاسای دژە تیرۆر دستگیركرا.