دژەتیرۆری كوردستان: لە ئاكامی هێرشی مووشەكی پەكەكە دوو هاووڵاتی شەهید بوون

ئەمنی
  • 26-05-2022, 20:28
  • +A -A

    هەولێر - INA
    دژە تیرۆری كوردستان لە راگەیەندراوێكدا، رایگەیاند، لە ئاكامی هێرشی مووشەكیی هێزەكانی پەكەكە دوو هاووڵاتی شەهید بوونە و دوو هاووڵاتیی دیكەش بریندارن.
    لە راگەیەندراوەكەدا كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتە تێیدا هاتووە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئایاری 2022، هێزەكانی پەكەكە دوو مووشەك ئاراستەی گوندی ئەرەدنای سەر بە ناحیەی بامەڕنێی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك دەكەن و، بەهۆیەوە تا ئێستا دوو هاووڵاتی شەهید بوونە و دوو هاووڵاتیی دیكەش بریندارن".