وەزارتی تەندروستی: چاوەڕوان دەکرێت کە چەند ڕاسپاردەیەک دەربچێت بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵان

ناوخۆ
  • 26-05-2022, 14:29
  • +A -A

    بەغداد/INA محمد تالبي
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە بڕیاریدا کە ڕاسپاردە خۆپارێزیەکانی ئاوڵەی مەیموون لابەرێت ولەهەمانکاتدا داوای کرد کە هاوردەکردنی مەیموون بەتایبەتی مەیموون ڕابگیرێت.
    هەروەها بەڕێوەبەری تەندروستی لەوەزارەت ریاز عبدالامیر الحلفی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون لەساڵی  ١٩٧٠ەوە دەستیشان کراوە و لەئاوڵەیە دەچێت کە پێشووتر بوونی هەبووە کەدەرمانی بۆدانرابوو ولەساڵی 1٩٨٠ کۆتایی پێهات.
    ڕوونیشی کردەوە کە ئاوڵەی مەیموون لەوکاتەوە هەبووە بەڵام زۆر بڵاو نەبۆتەوە.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە ژمارەیەک لەدەوڵەتە ئەوڕوپیەکان لەم ساڵانەی دواییدا ەند تووشبوویەکی ئەم نەخۆشیەیان تۆمارکرد لەوڵاتە ئەوڕوپیەکاندا ئەویش بەهۆی گوازرانەوەی لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ وەیان لەمرۆڤەوە بۆ مرۆڤێکی دی لەڕێگای خوێنەوە کەلەعێڕاقیشدا ژمارەیەک تووشبوو سەرهەڵدەدەن.
    هەروەها وتی وەزارەتی تەندروستی ڕێکاری خۆپارێزی دەگرێتەبەر وەک بەرزکردنەوەی ڕاسپاردە بۆ لێژنەی باڵای تەندروستی وسەلامەتی نیشتیمانی کەگرنگترینیان قەدەغەکردنی هاوردەی ئاژەڵانە بەتایبەتی مەیموون ڕوونیشی کردەوە کەهیچ چارەسەریەک یان پێکوتەیەک بۆ ئەم نەخۆشیە بوونی نیە بەڵام سەختیەکەی لە ئاوڵە کۆنەکە کەمترە ، هەروەها ڕوونیکردەوەکە هەندێک هاوڵاتی تووشی ئەم نەخۆشیە بوونە بەڵام نیشانەکان لێیان دەرنەکەوتووە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیەش بریتین لە تا و لەخۆچون وپاش پێنج ڕۆژی دیکەش پەڵە لەسەر پێست دەردەکەوێت.