بانکی ڕافیدەین مامەڵەکانی قەرزکردن ڕایی دەکات

ئابوری
  • 12-05-2022, 10:44
  • +A -A

    بەغداد/INA
    بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆڕۆژی پێنجشەممە لقەکانی خۆی ڕاسپارد کە مامەڵەکانی قەرزی وەبەرهێنان ڕایی بکەن ، نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕافیدەین لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەمەبەستی کاراکردنی ئابووری نیشتیمانی چالاککردنی جووڵەی ئابووری وڵات وفرەجۆرکردنی خزمەتە بانکیەکان بۆ هاووڵاتیان بانکی ڕافیدەین فەرمانی دەرکردووە بۆ لقەکانی خۆی کەمامەڵەکانی پەیوەست بە داراییکردنی وەبەرهێنەران وخاوەن پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە ڕایی بکرێن.
    هەروەها وتی کە پێدانی قەرزی وەبەرهێنان پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەبێت لەو پڕۆژانەی کە داوای داراییکردن دەکەن ئەویش پاش پێشکەش کردنی دڵنیایی گونجاو بۆ بانکەکە.