لە باكوری خۆرهەڵاتی دیالە ئۆپراسیۆنێك بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی داعش دەستیپێكرد

ئەمنی
  • 14-03-2018, 00:00
  • +A -A

    دیالە – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دیالە، ئەمرۆ چوار شەممە، ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی لە چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە دەستپێكرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، پۆلیسی دیالە رایگەیاند: هێزێكی هاوبەش ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لە چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە دەستپێكردووە، وتیشی ئۆپەراسیۆنەكە ناوچەكانی نەدا لە باكوری خۆرهەڵاتی دیالە و راوەدونانی تیرۆریستانی داعش لە گوندەكانی میاح و خزرەج و خەلف حەسون و محەمەد میاح و كەریم هەمیس و سولا و شاخی قزلاقز دەگرێتەوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە مەبەست لەو هەڵمەتە راوەدونان و دەستگیركردنی تیرۆریستانی داعش و تاوانباران و ئەوانەی لە یاسا لایانداوە لەگەڵ دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش لە ناوچەكەدا.