دادگا بڕیاری بانگهێشتكردنی هۆشیار زێباری ده‌ردەكات

ناوخۆ
  • 17-05-2022, 12:13
  • +A -A

    بەغدا ـ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ فەرمانێكی دەركرد بۆ بانگهێشتكردنی هۆشیار زێباری وەزیری پێشوتر و سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
    سەرچاوەیەكی دادوەری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  راگەیاند: دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ لە 16/5/2022 بڕیارێكی دەركرد بۆ بانگهێشتكردنی هۆشیار زێباری.
    سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە ئەمە لەسەر بنەمای سكاڵایەك هاتووە كە لەلایەن نوێنەری یاسایی دادگای باڵای فیدراڵیەوە پێشكەش كراوە سەبارەت بە تاوانی چەندین جار سووكایەتیكردن بە دەسەڵاتی دادوەری.