وەزیری نەوت تاکید لە كاركردن بۆ خێراكردنی پلانەكانی وەبەرهێنانی غاز و وزەی پاک دەكاتەوە

ئابوری
  • 16-05-2022, 17:11
  • +A -A

    بەغدا /INA 
     ئەمڕۆ دووشەممە، ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل، وەزیری نەوت، كاركردن بۆ خێراكردنی پلانەكانی وەبەرهێنان لە غاز و وزەی پاك دووپاتكردەوە، هاوكات گرنگیدانی عێراقیش بۆ سەقامگیری بازاڕی نەوتی جیهانی دووپاتکردەوە. 
    بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی خۆی کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: وەزیری نەوت لە میانی وتارێکدا  لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە بیست و نۆیەمین کۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ نەوت و گاز کە لە مەنامە پایتەختی بەحرەین لە ماوەی ١٦-١٧ی ئایار بەڕێوەدەچێت ، تاکیدی لەوە کردەوە لەوەی کە وەزارەتی نەوت بەردەوام دەبێت  لە ھەوڵی "کارکردن بۆ خێراکردنی پلان و پڕۆژەکان بۆ باشترین وەبەرهێنان لە غازی ئازاد و پەیوەندیدار بۆ پشتگیریکردنی کەرتی وزە، ھەروەھا کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سووتەمەنی بەردین، بە مەبەستی پاراستنی ژینگەیەکی پاک و کەمکردنەوەی دەردانی زیانبەخش بۆ کەشوهەوا .
     ئاماژەی بەوەشکرد، "لەماوەی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەی گرنگ ھەبوون  لە کەرتی نەوت و وزە و ژێرخانی ئابووریدا، بە ئەنجامدانی گرێبەستی گرنگ لەگەڵ کۆمپانیا شارەزا نێودەوڵەتییەکان بۆ ستراتیژییەکی گونجاو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی بازاڕی نەوت دەبێتەوە، بە مەبەستی دووبارە هاوسەنگکردنەوەی بازاڕکردن و پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی لە ماوەی ڕابردوودا بەدەستی هێناوە.
     وەزیری نەوت جەختی لە "گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دۆست  و کارکردن بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکارییەکان کردەوە بە مەبەستی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان".
     شایەنی باسە ، بیست و نۆهەمین کۆنفرانسی نەوت و غازی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شانشینی بەحرەین ، بە بەشداری ژمارەیەک لە وەزیرانی نەوت و وزەی وڵاتان بەڕێوە دەچێت ، ئەوە جگە لە بەشداری پسپۆڕان و ئەوانەی ئارەزووی پیشەسازی نەوت و وزەیان هەیە.