وەزیری نەوت جەختی لەسەر گرنگی پێداچوونەوەی گرێبەستەكانی هەرێم و دامەزراندنی كۆمپانیایەكی نوێی لەهەولێر كرد

ئابوری
  • 11-04-2022, 16:56
  • +A -A

    بەغداد –INA
    ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ شاندی هەرێم دووپاتیكردەوە كە پێویستە پێداچونەوە بە سەرجەم گرێبەستە نەوتییەكاندا بكرێت و كۆمپانیایەكی نەوتی نوێ لە هەولێر دروستبكرێت .
    نووسینگەی وەزیری نەوت رایگەیاند لە كاتی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەنیوان وەزیری نەوت و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی خالد شوانی راگەیندراوێكیان بڵاوكردەوە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەستی كەوت تیدا هاتووە:لەو كۆبونەوەیەدا جەختمانكردوە لەسەر ئەوەی دەبێت پێداچونەوە بە سەرجەم گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم بكرێت و كۆمپانیایەكی نەوتی بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم پێكبهێندرێت، وەزارەتی نەوتیش پابەند دەبێت بەو پێشنیارانەی كە پێشتر خستویەتیەڕو بۆ بەڕێوەبردن و گرتنەوەدەستی نەوتی هەرێم".
    ئیحسان عەبدولجەبار باسی لەوەشكردوە، " وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی رونكردوەتەوە، شاندەكەی هەرێم لەدوای گەڕانەوەیان بۆ هەولێر گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەكەن لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەوە و بۆچونی خۆیان دەردەبڕن بۆئەوەی بتوانین لەسەر ئەو بنەمایە گفتوگۆبكەینگ
    وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەش كرد : لەو كۆبونەوەیەدا جەختمانكردوە لەسەر ئەوەی دەبێت پێداچونەوە بە سەرجەم گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم بكرێت و كۆمپانیایەكی نەوتی بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم پێكبهێندرێت، وەزارەتی نەوتیش پابەند دەبێت بەو پێشنیارانەی كە پێشتر خستویەتیەڕو بۆ بەڕێوەبردن و گرتنەوەدەستی نەوتی هەرێم".
    هەروەها ئیحسان عەبدولجەبار وتیشی  لە گفتوگۆكەماندا چەند بابەتێكی  گرنگمان باس كرد، كە یەكێك لەوانە ئەوەبو دەبێت پێداچونەوە بە سەرجەم گرێبەستە نەوتییەكان بكرێت، هەژمارێكی بانكی لە بانكێكی نێودەوڵەتی بۆ داهاتی نەوتی هەرێم بكرێتەوە تاوەكو بەشێوەیەكی دور لە گەندەڵی داهاتەكە بزانرێت و خەرجبكرێت، سەرجەم گرێبەستە نەوتیەكانیش لە وەزارەتی سامانە سروستییەكانەوە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق و ئەو كۆمپانیایەی كە بەنیازین دروستیبكەین دەگوازرێتەوە، هەروەها لایەنی دوەمی گرێبەستەكانیش لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق".
    لای خۆیەوە سەرۆكی شاندی هەرێم خالید شەوانی ڕایگەیاند كە " كۆبوونەوەكان ڕاشكاوانە بوون و تێیدا ڕێككەوتن لەسەر دانانی میكانیزمێك كە بتوانێت پلانی كاری داهاتوو پێكبهێنێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی نەوت لەهەموو جومگەكانیدا بەشێوەیەكی ڕیشەیی"  ئەوەش كە ئەم كۆبوونەوەیە ئاماژە بە دەستپێكێكی باش دەكات بۆ هەماهەنگی نێوان وەزارەتی نەوت و حكومەتی هەرێم
    لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "لە كۆبوونەوەكەدا بە ئامادەبوونی بریكارەكانی وەزارەتی نەوت و ژمارەیەك لە بەرپرسان و لیژنە پەیوەندیدارەكانی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی و دەزگا پەیوەندیدارەكانی ناوەندی وەزارەتی نەوت" هەروەها هاتووە" شاندی هەرێم ژمارەیەك لە  كە سێ بەرپرسن بە پلەی وەزیرەوەیان تیدا بوو.