یەحیا رەسوڵ: لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە چیای مەخمور 6 تیرۆریست كوژران

ئەمنی
  • 16-05-2022, 10:38
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاند: لە هێرشێكدا ئاسمانیدا لە چیای مەخمور 6 تیرۆریست كوژران.
    لیوا یەحیا ڕەسول لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی كەوتووە، ڕایگەیاند: لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری و هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزی ئاسمانی لە چیای مەخمور گورزێكی توندیان بۆ سەر دوژمن ئەنجامدا،و لە ئاكامدا 6 تیرۆریستی پاشماوەی چەتەكانی داعش كوژران.
    وتیشی: ئۆپراسیۆنەكە بە هاوبەشی هێزەكانی پێشمەرگە ئەنجامدراوەو ئەمەش درێژەدانە بە زنجیرەیەك هەوڵی هاوبەشی هێزە عێراقییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەكانی تیرۆر.