ئۆپیك ڕەزامەندی دەربڕیوە پشكی عێراق بۆ 4.5 ملیۆن بەرمیل زیاد بكات

ئابوری
  • 14-05-2022, 14:00
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    محەمەد سەعدون نوێنەری عێراق لە رێكخراوی ئۆپیك ئەمڕۆ شەممە، دووپاتیكردەوە: ئۆپیك ڕەزامەندی دەربڕیوە لە مانگی حوزەیرانەوە پشكی عێراق بۆ 4.5 ملیۆن بەرمیل زیاد بكات.
    سەعدون لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی عێراقییە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، رایگەیاند: پشكی عێراق لەم ساڵدا رۆژانە 50 هەزار بەرمیل زیادیكردووە، وتیشی: لە مانگی حوزەیراندا سەقفی بەرهەمهێنان دەگاتە 4.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
    ئاشكراشیكد: عێراق مافی ئەوەی هەیە بە پێی سەقفی بەرهەمهێنان بەرهەمەكەی زیاد بكات و لە ماوەی مانگەكانی تەمموز و ئاب و ئەیلولدا بە 50 هەزار بەرمیل لە مانگێكدا زیاد دەبێت و بەمەش دەگاتە ئاستی ئاسایی بەرهەمی سەرچاوەی خۆی.
    وتیشی: پلانەكانی وەزارەتی نەوت بریتیە لە زیادبوونی وردە وردە و وەبەرهێنانی ئەو زیادبوونەی كە لەلایەن ئۆپێكەوە بەخشراوە.
    رونیشیكردەوە: مەزەندە دەكرێت تێكڕای نرخی نەوت لە سەرووی 100 دۆلارەوە بمێنێتەوە تا چارەكی سێهەمی ئەمساڵ.