كفری... ئۆپراسیۆنێكی هاوبەش بۆ لەناوبردنی داعش دەستپێكرد

ئەمنی
  • 12-05-2022, 19:29
  • +A -A

    گەرمیان -INA
      ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر، رایگەیاند ، هێزەكانی بەڕێوبەرایەتییەكەیان بەهاوبەشی هێزەكانی پێشمەرگەو پۆلیسی فریاكەوتن و سوپای عێراق لە دو میحوەرەوە ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی نێوان كفری و خورماتو دەستپێكرد.
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر، لە راگەیەندراوێكدا كەوپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە:"ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەكە، بنبڕكردنی تیرۆرستانی داعشە لە سنورەكە و كۆتایهێنان بە جموجوڵەكانیانە چونكە لەماوەی ڕابردودا چەند مەفرەزەیەكیان بینراوەو هەوڵیانداوە كردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن."
    لە راگەیندراوەكەی دژە تیرۆر هاتووە"ئۆپراسیۆنەكان لە دو میحوەرەوە دەستپێكردوە، میحوەری یەكەم لە كفری، سلێمان بەگ، خورماتو و میحوەری دوەم ناوچەی داوێ‌ و گوندەكانی بناری غەڕە دەگرێتەوە، ئەوەش بۆ بنبڕكردنی مۆڵگەكانی داعش لە سنورەكەدا.