پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی یەكەم بۆ خوێندنی ئامادەیی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 12-05-2022, 17:44
  • +A -A

    بەغداـ INA
    وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ پێنجشەممە خشتەی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی خوێندنی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتوووە، راگه‌یاند" تاقیكردنەوەكان لە ڕۆژی یەكشەممە 3ی تەممووز دەستپێدەكات تا ڕۆژی چوارشەممە (27ی تەمووزی 2022) بەردەوام دەبێت.
    وتیشی: تاقیكردنەوەكە كاتژمێر 7:00ی بەیانی.بە كاتی ناوخۆیی بۆ بەغداد (لەناوەوە و دەرەوەی عێراق) دەست پێدەكات و ئەگەر لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا ڕووبەڕووی پشووی گشتی ببینەوە، ئەوا تاقیكردنەوەكە بەهەمان شێوەی خشتەكە دەگوازرێتەوە بۆ ڕۆژی دواتر بەهەمان خشتە.