بەرپرسێکی وەزارەتی پیشەسازی فه‌رمانی شەش ساڵ زیندانکردنی بۆ ده‌رچوو

ناوخۆ
  • 12-05-2022, 11:41
  • +A -A

    بەغداد /INA
    دەستەی دەسپاکی ڕایگەیاند کە دووبڕیاری دەرکردووە بەزیندانیکردن وپێبژاردنی بەڕێوەبەری یەکێک لەکۆمپانیاکانی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان ئەویش بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل.
    بەیاننامەی دەستەکە وتی کەدادگای تاوانەکانی گەندەڵکاری بڕیاری دەستگیرکردنی دەرکردووە بەسێ ساڵ زیندانی و پێبژاردن بۆ بەڕێوەبەری گشتی پیشەسازی پێست و چنین.
    هەروەها وتی کە ئەم تاوانبارە ١٠٪ی گرێبەستەکانی وەرگرتووە لە کڕینی ٥٠٠٠چادر بۆ ئاوارەکان لەپارێزگای کرکوک بەبەهای ٥٫٥٢٥٫٠٠٠٫٠٠٠ دینار.
    هەروەها دادگاکە بڕیارێکی دیکەی دەرکردووە بەزیندانکردن بۆماوەی سێ ساڵ  وپێبژاردن بۆ تاوانبارێکی دی کە هەستاوە بەوەرگرتنی ٥٠٫٠٠٠٫٠٠٠ دینار لەیەکێک لە تاوانباران بەرامبەر بە گرێبەستی کڕینی ١٥٠٠ چادر بۆ ئاوارەکانی پارێزگای سڵاح الدین بەبەهای ١٫٦٥٧٫٥٠٠٫٠٠٠دینار.هەروەها وتی کەدادگاکە بڕیارەکەی پاش وەرگرتنی ڕێکارەیاساییەکان دەرکرد بەپێی یاسای ژمارە ١٦٠ ی ساڵی ١٩٨٣.