پەرلەمانتارێک: هەفتەی داهاتوو دەنگدان لەسەر یاسای ئاسایشی پشتگیری لەناکاوی خۆراک دەکرێت

سیاسی
  • 11-05-2022, 09:59
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ چوار شەممە، خەلیل دۆسکی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان پێشبینیکرد گفتوگۆکان لەسەر پشتگیری فریاکەوتن بۆ پڕۆژە یاسای ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراک ڕۆژی پێنجشەممە تەواو بکرێت و لە هەفتەی داهاتوو دەنگی لەسەر بدرێت .
    دۆسکی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند کە"سبەی چەند خاڵێک لە یاسای فریاکەوتنی ئاسایشی خۆراک و پشتگیری پەرەپێدان چاکسازی دەکرێت و پێشبینی دەکەین لە هەفتەی داهاتوودا دەنگی لەسەر بدرێت"
    وتیشی: "گەشبینی هەیە لەناو لیژنەی دارایی پەرلەمانی کە ئەندامان بۆ گەیشتن بە بریاری کۆتایی پڕۆژەکە سبەینێ تەواو بکرێت لەبارەی میوانداریکردنی وەزیری سەرچاوەئاوییەکان ئەمڕۆ لەناو لیژنەکەدا بابەتی پڕۆژەکانی ئاو بە گرنگەوە گفتوگۆی لەسەر کراو ئەنجومەنی نوێنەران بەپێویستی زانی گفتوگۆ لەسەر یاسای پشتگیری لەناکاو هەڵسەنگاندن بۆ تەرخانکردنی دارایی بەنداوەکان وکەناڵی ئاودێری دەکات چونکە ئەم فایلە پەیوەندی بە ئاسایشی خۆراکەوە هەیە و سبەینێش بڕیاری  کۆتایی لەسەر دەدرێت"
    ھەروەک وتیشی: "لیژنەی دارایی ئەو ڕێژانەی لە یاساکەدا جێگای کراوەتەوە  بۆ پاککردنەوەی بڕ وقەرزی ناوخۆیی و دەرەکییەکان و  زیادکرد بۆ کڕینی پێداویستی و کڕینی دانەوێڵە وەک گەنم و پێدانی قەرزی جوتیاران و بڕی پرۆژەی گەشەپێدانی ناوچەکان .
    ھاوكات ھەر لەکاتی میوانداریکردنی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو "مەهدی ئەلحەمدانی " ئەمڕۆ لەلیژنەی دارایی بە  سەرۆکایەتی لیژنەی دارایی پەرلەمان "حەسەن کەعبی "  تەئکیدیکردەوە لە  بەدەستهێنانی یاسای ئاسایشی خۆراک ، کە پشتیوانی لەپرۆژەکانی وەزارەتەکانی سەرچاوەکانی ئاوو بازرگانی دەکات.
    "ئەلکەعبی " لەوتارێکی دا  لەکاتی میوانداریکردنەکەدا کەپەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ئامادەیبوو ووتی:"سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین بۆ گرنگیدانی بەداواکارییەکانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لەم بارودۆخەی ئێستاداو خواستێک هەیە بۆ ئەو پرۆژانەی پشتیوانی لەئاسایشی خۆراک دەکەن بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بەوەزارەتەکانی سەرچاوەوە ئاوییەکان و  بازرگانییەوە هەیە"
    ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ئەرکی لیژنەی داراییە پێداویستییە داراییەکان دابنێن و لەشوێنێکی گونجاودا ڕاستیان بکەنەوە و ئەوەش ڕوونادات ئەگەر هیچ کۆبوونەوەیەکی لاوەکی لەگەڵ وەزارەتەکاندا نەبێت بۆ ئەوەی وێنەکە ڕوونبکاتەوە
    وتیشی: "ئەو پێشنیار و داواکاریانەی کە لەلایەن وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوەوە داواکراون ڕەنگە زۆر بێت کە بەشێکیان لە کەرتە جیاوازەکانن و ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی دارایی پەرلەمان بەرەو تەواوکردنی ئەو سێگۆشەیە دەڕۆن کە ئاسایشی خۆراک بەدەست دەهێنن"
    ھەروەک ئاماژەی بەوەدا کە " لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری سەرچاوەکانی ئاو کۆبۆتەوە بۆ تاوتوێی ئەو خشتانەی وەزارەتی بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان کردویەتی  لەمەڕ بڕیارێکی گونجاو لە  ماوەی پلانی وەزارەت، مەرج نییە هەمان ئەو بڕەی کە وەزارەتی داوایکردوە  تەرخان بکات، بەڵام پێویستییەکانی وەزارەتەکە بەڕادەی پێویست دابین دەکرێن"