هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆڕێكی بازرگانیكردن به‌مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی 11 تاوانبار له‌به‌غدا

ئەمنی
  • 11-05-2022, 12:15
  • +A -A

    به‌غد ـ INA 
    وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌مرۆۆ چوار شه‌ممه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆڕێكی بازرگانیكردن به‌مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ده‌ستگیركردنی 11 تۆمه‌تبار له‌لایه‌نی ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا راگه‌یاند.

     
    وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگه‌یاندووه‌ : هەواڵگری بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی ماددە هۆشبەرەكان و دەرمانی دەروونی 11 گومانلێكراوی دەستگیركردووە كە 16 كیلۆگرام مادەی هۆشبەریان پێبووە.
    وتیشی: ئەو ماددانەی دەستیان بەسەردا گیراوە كریستاڵ و حەشیش و هەروەها ماددە جۆراوجۆرەكانن، وتیشی: بەپێی بڕگەكانی مادەی 28ی ماددەی 28ی ماددە هۆشبەرەكان ئاماژە بە دەسەڵاتی دادوەری كراوە.