فەرماندەیی فڕۆکەوانی پلانێک ڕادەگەیەنێت بۆ چاکڕاگرتنی فڕۆکەو فڕۆکەخانەکان

ئەمنی
  • 9-05-2022, 17:16
  • +A -A

    بەغداد /ـINAفاطمة رحمة
    فەرماندەیی فڕۆکەوانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پلانێکی ڕاگەیاند بۆ چاککردنەوەی فڕۆکەکان بەتوانای عێڕاقیەکان ، ئاماژەشی بەوەکرد کەهەڵفڕینی یەک فڕۆکە پێویستی بە چل پسپۆڕێتی هەیە.
    فەرماندەی هێزی فڕۆکەوانی الفریق فڕۆکەوان شهاب جاهد بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کارمەندو ئەفسەرمان هەن کە توانایەکی پیشەیی باڵایان هەیە و چاکڕاگرتنی فڕۆکە گۆڕینی داینەمۆو پشکنینی جەستەی گشتی فڕۆکەکە لەخۆدەگرێت.
    هەروەها ڕوونیشی کردەوە کە لەبەر بەشدارینەکردنی ئەندامانمان لە خولەکانی پەڕەپێدان کارەکانمان بەکۆمپانیاکان سپاردووە بۆ چاکڕاگرتنی بەشەکانی فڕۆکەکانمان.
    هەروەها وتی لەوگرێبەستانەی کەلەگەڵ کۆمپانیاکاندا واژۆمان کردوون بەمەرجمان داناوە کە کادیرانمان ڕاهێنانیان پێ بکرێت چونکە پڕۆسەکە تەنها چاکڕاگرتنی فڕۆکەکان نیە بەڵکو بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانیش دەگرێتەوە بەهەموو وردەکاریەکانیەوە وەکو کۆنتڕۆڵ وبەڕێوەبردن ،ئاماژەشی بەوەکرد کەپلانەکە ڕاهێنانی ئەندامەکان لەناوەوەی وڵات دەگرێتە خۆ چونکە کۆمپانیاکە ڕاهێنانی ئەندامان لەناو وڵاتدا لەئەستۆ دەگرێت.
    وتیشی بەسەرپەرشتکردن و هەوڵدان گەیشتینە ئەو ئاستەی کە بتوانین بەتوانای خۆمان فڕۆکەخانەکانمان بەڕێوەبەرین.
    ئاماژەشی بەوەدا کە لەماوەی تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا کە کۆمپانیا کانی دەرەوە کشانەوە 
    هێزی فڕۆکەوانی پاڵپشتی هێزەسەربازیەکان بوو بۆیە ئەندامەکانمان هەموو عێڕاقیبوون.
    هەروەها وتی کە بەهۆی گرێبەستەکانەوە پەیوەندیمان لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرێ هەیە بۆئەوەی کاروئەرکەکانمان تەنها بەدەستی عێڕاقی بەڕێوەبەرین