وەزارەتی نەوت : واژۆ کردنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای تۆتالی فەڕەنسی بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک لە شاری بەسرە

ئابوری
  • 9-05-2022, 14:56
  • +A -A

    بەغداد /INA
    وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕوژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی واژۆکردووە بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک
    لە پارێزگای بەسرە.
    لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێ دەسکەوت وتی کە وەزیری نەوت احسان عبدالجبار پێشوازی له باڵیۆزی فەڕەنسی لەبەغداد ایریک شۆڤالیە کردوڕوونیکردەوە کە دیدارەکە جێگری دووەمی سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی لیث شاهر و یاریدەدەری سەرۆکی بەشی ئابووری لەباڵیۆزی فەڕەنسی کیفن بیزانسون ئامادەی بوون.
    هەروەها وتی کە لەمیانەی دیدارەکەدا باس لە هاوکاری دووقۆڵی کرا لەکەرتەکانی نەوت و گازو وزە بەگشتی .
    بەیاننامەکە وتی کە وەزیری نەوت جەختی لەسەر ئەوەکردووەتەوە کە وەزارەت
    مکووڕە لەسەر پەڕەپێدانی کەرتەکانی نەوت و گازو وزە لەوڵاتدا ئەویش بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانیەکان و ئاماژەشی بەو پەیوەندیە توندو پتەوانە دا کە عێڕاق و فەڕەنسا بەیەکەوە دەبەستێتەوە لەهەموو بوارەکاندا.
    هەروەها وتی کە وەزارەتی نەوت
    ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتالی فەڕەنسی واژۆ کردووە بۆ پەڕەپێدانی کێڵگەی ارتاوی و دروستکردنی کومەڵگەی ارتاوی لە بەسڕە و ‌پڕۆژەی ئاوی دەریا و پڕۆژەی کەهرۆخۆر بەوزەی ١٠٠٠مێگاوات.
    لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی فەڕەنسا ئارەزوی وڵاتەکەی ئاشکراکرد بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان عێڕاق وفەڕەنسا بۆ بەرژەوەندی هەردوولا.