لیستێكی نوێی قەرەبووكردنە لە سێ پارێزگا راگەیەنرا

ناوخۆ
  • 9-05-2022, 10:41
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە، لیستێكی نوێی ئەو كەسانەی ڕاگەیاند كە یاسای قەرەبووكردنەوە لە سێ پارێزگا دەیانگرێتەوە.
    سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ڕایگەیاند: لیژنەی ناوەندی دووەم بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان لە سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ لیستێكی نوێی ناوی ئەو هاوڵاتیانەی دەركردوە كە قەرەبوكردنەوە دەیانگرێتەوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە ئەم بڕیارانە بەپێی یاسای هەمواركراوی ژمارە 20ی ساڵی 2009 دەركراوە لە پارێزگاكانی دیالە و سەڵاحەدین و نەینەوا.