پەروەردە: تاقیكردنەوەكانی كۆتایی لە قوتابخانەی بەهرەمەندان دەستیپێكرد

ناوخۆ
  • 8-05-2022, 21:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند: تاقیكردنەوەكانی كۆتایی لە  قوتابخانەی بەهرەمەندان دەستی پێكردوە،  ئەمەش دوای دابینكردنی پێویستەكان بۆ سەرخستنی پرۆسەكە.
    وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، ڕایگەیاند:
    تاقیكردنەوەكانی كۆتایی لە قوتابخانەی بەهەرەمەندا بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 دەستی پێكرد، بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی خوێندكاران.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەرۆكی لیژنەی تاقیكردنەوەكان و چاودێران دەبێت كەشوهەوایەكی ئارام و دڵنیاكەرەوە بۆ خوێندكاران دابین بكەن و پابەندی تەواوی ڕێنماییەكان و بڕیارەكانی وەزاری بن كە سه‌رپه‌رشتی كاری تاقیكردنەوەكان دەكەن
    رونیشیكردەوە: پرسیارەكان لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانەوە دانراون بۆ جوڵاندنی مێشكی خوێندكاران لە ڕووی زانستیەوە.