وەزارەتی کارەبا ڕێنماییەک دەربارەی شوێنە دوورەدەستەکان و کشتوکاڵیەکان دەردەکات

ناوخۆ
  • 8-05-2022, 15:31
  • +A -A

    بەغداد / INA
    وەزیری کارەبا عادل کەریم ڕانماییەکی دەرکرد دەربارەی ناوچە دوورەدەستەکان و ئەوناوچانەی بۆ کشتوکاڵ دابڕێنراون و جەختیشی لەسەرئەوەکردەوە کە هاووڵاتیانی ئەم دەڤەرە پێویستە بە بەکاربەری سیتستەمی هەژماربکرێن وخزمەتگوزاریەکانیان بۆ دابین بکرێت.
    هەروەها وەزارەتی کارەبا لەبەیاننامەیەکدا کە کوپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی وەزیری کارەبا عادل کەریم سەردانی سەنتەری سەربە کۆمپانیای گشتی دابەشکردنی کارەبا بەغدای کرد
    بۆ شارەزابوون لەڕەوشی پێدانی کارەبالەسێەڕەکدا (کەرخ،ڕەسافە،سەدڕ) کە بەڕێوەبەری گشتی حسین عەتا دەهش و بەڕێوەبەری لقی دابەشکردنی کارەبای ڕەسافە و بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵ پێشوازیان
    لێکرد.
    بەیاننامەکە ڕوونی کردەوەکە وەزیری کارەبا گوێی لە شڕۆڤەیەکی کورت گرت دەربارەی کاروپڕۆژەکانی دابەشکردنی کارەبا لەساڵانی ٢٠٢١-٢٠٢٢ کەلەم ماوەیەدا تۆڕەکە پەڕەی پێدرا و ٦٧٥ وێستگەی سندووقی دانران لەسەرانسەری
    شاری بەغداد و ٤٢وێستگەی خێرا دامەزرێنران بارستایی تۆڕەکەش لە ٢٢٠٠زیادکراوە بۆ٢٦٨١ کەوزەکەی دەگاتە ١٩ تاکو
    ٢٢کاتژمێر، جگەلەمەش هەردوو وێستگەی گەڕەکی جمیلە و الحسینیەش پێکەوەبەستراونەتەوە.
    بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوە کە لەم سەردانەدا باس لە بابەتی دابینکردنی زەوی کراوە بۆ دروستکردنی وێستگەی دابەشکردنی کارەبا ئەویش لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مستەفاکازمی بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەکانی شارەوانی
    ودیوانی پارێزگاکان بەتایبەتی شاری بەغداد ،هەروەها باس لە رووبەرە واڵاکانی (الرحبی والاخطل)کرا لەناوچەی الاعزمیە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی اعزمیەو سڵێخ.
    وەزیری کارەبا ڕانماییدا کە دەرفەتەکان بقۆزرێنەوە بۆئەوەی ڕەنگبدەنەوەلەسەر زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباوهەماهەنگیش بکرێت لەگەڵ فەرمانگەکانی دابەشکردن گواستنەوە بۆ ڕەچاوکردنی زیادبوونی خواستلەسەرکارەبا.
    بایاننامەکە ئاماژەی بە بڕیاری دەستەی ڕاوێژکاری لەوەزارەت کرد بەوەی  کارەبا بگەیەنرێتە ناوچە کشتوکاڵیە دابڕێنراوەکان و شوێنە لاچەپەکان و هاوڵاتیانیشیان بە بەکاربەری سیستەمی هەژماربکرێن و ئامێری ژمێرەشیان بۆ دابنرێت تاکو وزەی کارەبا لەو شوێنانە بەهەدەرنەچێت