نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

ئابوری
  • 6-05-2022, 01:21
  • +A -A

    ‏INA
    نرخی نەوت ئەمڕۆ هەینی بەرزبووەوە لە کاتێکدا وەبەرهێنەکان ئەگەری کەمی دابینکردنی نەوتیان لە نێوان بڕیارەکەی ئۆپیک و هەوڵەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەپاندنی قەدەغەی کڕینی نەوتی ڕووسیا هەڵسەنگاند.
    نرخی یەک بەرمیل  نەوتی خاوی برێنت بەرێژەی. 0.60% بەرزبوەوە گەیشتە 111.56 سەدو یانزە دۆلار و پەنجا و شەش سەنت بەپێی داتای بلومبێرگ.
    لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی ئەگەری کەمبونەوەی رێژەی خستنەروی نەوت دوای بڕیارەکەی ئۆپیک و هەوڵەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کڕینی نەوتی روسیا نرخی نەوت بەرزبوەوە.
    هەروەها نرخەکان لەلایەن کۆمسیۆنی ئەوروپاوە پشتگیری کراون" پێشنیاری قەدەغەکردنی وردە وردە لەسەر کڕینی نەوتی ڕووسیا، وەک بەشێک لە پاکێجی شەشەمی سزاکان لە دژی ڕووسیا.