كۆمپانیای نەوتی بەسرە وادەی خستنەكاری بەندەری خور دیاریدەكات

ئابوری
  • 1-05-2022, 17:02
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    كۆمپانیای نەوتی بەسرە وادەی خستنەكاری بەندەری خور دیاریدەكات و هەروەها توانای بۆ هەناردەكردنی وزە دەسنیشان دەستنیشان دەكات.
    بریكاری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای نەوتی بەسرە ئەحمەد فازڵ دەهیم ئەمڕۆ یەكشەممە، بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: بەندەری ( خور ئەلعەمیە) وەرچەرخانێكە بۆ جێگیركردنی سنووری دەریایی ، وتیشی: وازهێنان لێی لەوانەیە ببێتە هۆی شێواندنی هێڵەكان.
    ئاشكراشیكرد: هەوڵێك هەیە بۆ ئەنجامدانی گەڕانەوەی بۆری گواستنەوە كە دوو ساڵ لەمەوبەر زیانی پێگەیشتووە بە مەبەستی زیادكردنی توانای هەناردەكردن بە 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، تیشی: كۆتا دەستكاریكردن بۆ تەواوكردنی سێیەمین هێڵی بۆری لە قۆناغی كاركردندایە، و  بەیەكێك لە لقەكانی بەندەرەوە دەبەسترێتەوە و لە كۆتایی ساڵی 2023 لە توانیایدا بە بڕی هەناردەكردنی 600 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا كاربكات، و رونیشیكردەوە: كاركردن بۆ نۆژەنكردنەوەی بەندەری خور لە ساڵی 2025 كۆتایی پێدێت.
    بەندەری (خۆر ئەلعەمیە) بەندەرێكی نەوتییە كە تایبەتە بە هەناردەكردنی نەوتی خاو لەگەڵ بەندەری نەوتی بەسرە كە دەكەوێتە باشوری خۆرهەڵاتی نیمچە دورگەی فاو لەناوچەی كەنداوی عەرەبی كە یەكێكە لە حەوت بەندەرەكانی پارێزگای بەسرە كە پێنجیان بازرگانیە و  دووانی تری نەوتیە.