كازمی بریاری دەستگیركردنی تاوانی كوشتنی هاوڵاتیەكی بابل دەردەكات

ئەمنی
  • 30-04-2022, 10:31
  • +A -A

    بەغداد  - INA

    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیاری  دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی كوشتنی هاوڵاتیەك لەپارێزگای بابل دەردەكات.
    شانەی راگەیاندن ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بایەخێكی زۆری بۆ روداوی كوژرانی هاوڵاتیەك لەناحیەی ئیبراهیمیەی سەر بەپارێزگای بابلی هەیە كە لەئەنجامی شەڕوپێكدادان لەو ناوچەیەدا كوژراوە، وتیشی: فەرمانیدا بە دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە.
    ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: دەزگا ئەمنییەكان توانیان دوو تۆمەتبار لەم ڕووداوە دەستگیربكەن و بەپێی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە راگیراون و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە بەرامبەریان گیراوەتەبەر بۆ تەواوكردنی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ بەدەستهێنانی سزای دادپەروەرانەیان بەپێی یاسا.