وەزارەتی کار تەئكید لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی تەواوی مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 29-04-2022, 20:48
  • +A -A

    بەغداد ـ INA

    وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ هەینی، تەئكیدی لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی تەواوی مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی كردەوەو ئەوەشی دووپاتکردەوە: کە لەخۆگرتنی خێزانە نوێکان لەپاراستنی کۆمەڵایەتی پشت دەبەستێت بە پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2022.
    نەجم عەقابی وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەپێی یاسای 11ی ساڵی 2014 کاردەکات و ئەم یاسایە هاوڵاتیان لە سەروو یان ژێرەوەی هێڵی هەژارییەوە دیاریدەكات، وتیشی: لە ساڵی 2016دا وەزارەتی ڕووماڵکردنی ئەلکترۆنی کردەوە کە توێژەری کۆمەڵایەتی سەردانی خێزانەكان دەکات بەپێی فۆرمێک کە داتای ئەم فۆرمەی تێدا نوسراوە و دەچێتە ناو سیستمی داتای وەزارەتەوە بۆ ئەوەی بنێردرێتە وەزارەتی پلاندانان کە داتاکانیان لا هەیە.
    ئاشكراشیكرد: وەزارەتەکە بە دوای فراوانکردنی تەواوی ئە كەسانەی شایستەن و بەکارهێنانی پێوەری مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتیدا دەگەڕێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی دەرماڵەی داراییەوە ئاستەنگێکی گەورە لەبەردەم کارەکانی وەزارەتدا هەیە.
    رونیشیكردەوە: وەزارەتەکە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەردەوام دەبێت بۆ پەیوەندیکردن بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ دابینکردنی تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆ ئەوەی خێزانە نوێکان پاراستنی کۆمەڵایەتی بیانگرێتەوە لەگەڵ جێبەجێکردنی پێوەری مووچە بۆ ئەم بەشە.
    ئاشكراشیكرد: ئەگەر بودجەی ساڵی 2022 پەسەند بکرێت، و تەرخانکردنی دارایی پێویست بكرێت خێزانە نوێ پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.