لە بابل یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون تۆماركرا

ناوخۆ
  • 29-04-2022, 17:40
  • +A -A

    بەغداد - INA


    پارێزگای بابل ئەمڕۆ هەینی، یەكەم حاڵەتی مردنی بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیاند.
    وەسام ئەسڵان جبوری سەرۆكی قەیرانەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەپارێزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: چوار حاڵەتی تای خوێنبەربوون گومانیان لێكراوە كە سێ حاڵەتی نێگەتیڤ بوو و یەكێكی دیكەیان پۆزەتیڤ بوو لە ناحیەی جبلەی سەر بە پارێزگای بابل كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی نەخۆشەكە لە نەخۆشخانەی مەرجانی پزیشكی. 
    ئاشكراشیكرد: حاڵەتەكە لەلایەن بەشی تەندروستی بابلەوە مامەڵەی لەگەڵكراوە بە گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێكی تەندروستی پێویست.
    وتیشی: لە ڕۆژی شەممەوە نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری بابل ڕێكارەكانی پێویست بۆ پاككردنەوەی ئاژەڵەكان (ئاژەڵ و مەڕ) جێبەجێ دەكات. 
    جبوری داوای لەهاوڵاتیانی پارێزگای بابل كرد وەك بەخێوكەری مەڕوماڵات و گۆشتخۆران هەموو ڕێوشوێنی پێشوەختەی تەندروستی پەیڕەوبكەن لەكاتی مامەڵەكردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئاژەڵدا چونكە تای خوێنبەربوون دەگوێزرێتەوە بۆ بەخێوكەرانی ئاژەڵ، و وتیشی: پێویستە گۆشت بە باشی بكوڵێنرێت ئینجا بخورێت.