دەستبەسەراگرتنی كۆنتێنەرێک لە بەندەری ئوم قەسری باكوور کە پێشێلی یاساییە

ناوخۆ
  • 28-04-2022, 17:31
  • +A -A

    بەغدا    INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە،دەستەی دەروازە سنویەکان ڕایگەیاند كە کۆنتێنەرێک لەبەندەری ئوم قەسری باكوور دەستی بەسەردا گیراوە کە سەرپێچی كۆنترۆڵ و یاساییە.
    لەڕاگەیەندراوێكی دەستەکە كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕاگەیاند : بەردەوام دەبێت لەجێبەجێكردنی بڕیاری حکومی (67) بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەو کۆنتێنەرانەی كە لەبەندەرەكاندا كۆكراوەتەوە، ئاماژەشیدا بەندەری ئوم قەسری باكووری بە هاوكاری لەگەڵ فەرمانگەی هەواڵگری، توانی کۆنتێنەرێک 20 پێی بگرێت كە لە شۆستەی ا (27) ، كە پێكهاتبوو لە (بوتڵی گاز ساردكەرەوە) بگرێت كە مێژووی ماوە بەسەرچوو بوو،بەبێ ئەوەی مامەلەی یاسایی گومرگ بكات، لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە:تۆمارێكی دەستبەسەرداگرتنێكی بنەڕەتی لەگەڵ ئەو بەشانەی كە لە بەندەرەكەدا كاردەكەن رێكخرا و ئاماژەیان بە دەسەڵاتی دادوەری كرد.