لە نەینەوا تووشبوانی شێرپەنجە لە پارێزگاکانی دی ژماەیان کەمترە

ناوخۆ
  • 27-04-2022, 17:29
  • +A -A

    بەغداد / INA ئامینە السلامی
    فەرمانگەی تەندروستی نەینەوا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند  پێشبینی دەکرێت کە ژمارەی تووشبوانی شێرپەنجە زیاد بکات لەنەینەوادا بەڵام بەگشتی ژمارەی تووشبوان لەئێستادا لە پارێزگاکانی دی کەمترە.
    بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی نەینەوا فلاح تائی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کەوەزارەتی تەندروستی کاردەکات بۆ دابینکردنی دەرمانی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەکان بەڵام تووشبوانی شێرپەنجە ڕۆژ بەڕۆژ لەزیادبووندان  و ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دەرمانی پێویست .
    هەروەها وتی کە ئێمە ناتوانین دەرمانی تایبەت بەشێرپەنجە لەبازاڕەکاندا بکڕین چونکە پشکنینیان بۆنەکراوە و بەپێی ڕانماییەکانی وەزارەت پێویستە ئەو دەرمانانە لە کۆمپانیای باوەڕپێکراوەوە بکڕدرێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حاڵی حازر بەپێی پێویست دەرمانی شێرپەنجە لەبندەستدا هەیە.
    هەروەها وتی کە ساڵانە پێشبینی دەکرێت ژمارەی تووشبوانی شێرپەنجە زیادبکەن ،بەڵام تاهەنووکە ژمارەی تووشبوان لە 
    نەینەوا هەندە زۆر نیەگەربەراوورد بکرێت بە پارێزگاکانی دیکەی عێڕاق، هەروەها ڕوونیشی کردەوە کە هۆکارەکانی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە زانراونیە و نازانین کەلەبەر جەنگ و پڕۆسە سەربازیەکانە یاخود هۆکاری دیکەی لەپشتە.
    لەهەمان کاتدا التائی روونی کردەوەکە ڕێژەی ٦٠تووشبوو بۆهەر ١٠٠هەزار هاووڵاتی ئالوودەی ئەم نەخۆشیە بوونە بەڵام لەشاری موسڵ ئەم ڕێژەیە کەمترە