سەید سیستانی خەونی منداڵێکی توشبووی شێرپەنجەی هێنایەدی

ناوخۆ
  • 14-12-2021, 13:50
  • +A -A

    نەجەفی پیرۆز-اه‌ع   
    سەید عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئاینی ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لەژمارەیەک منداڵی توشبوی شێرپەنجە، خێزان و پزیشکەکانیان کرد کە لە دامەزراوەی ئەلوارپی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە چارەسەری وەردەگرن، سیستانی سوپاسی پزیشکانی دامەزراوەکەی کردوە کە بەتێچویەکی کەم چارەسەری نەخۆشان دەکەن و رێنمایی کردون بەبێ جیاوازی هاوکاری تەندروستی توشبوانی شێرپەنجە بکەن.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەید سیستانی لەراگەیەنراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"سەید عەلی سیستانی پێشوازی لە نەخۆش و پزیشکانی دامەزراوەی ئەلوارپی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە کردوە کە بەشێکە لە (عتبه‌ الحسینیه‌) لەکەربەلا".
    ئاماژەی بەوەشکرد" لەدیدارەکەدا پزیشکانی دامەزراوەی ئەلوارپی نێودەوڵەتی باسیان لەو خزمەتگوزاریانە کردوە کە پێشکەشکی توشبوانی شێرپەنجەی دەکەن، لەبەرامبەریشدا عەلی سیستانی سوپاسی  دامەزراوەکەی کردوە کە خزمەتگوزارییەکانی بۆ سەرجەم دانیشتوانی عێراق بەبێ جیاوازی پێشکەش دەکات.
    نوسینگەی عەلی سیستانی ئەوەشی خستوەتەڕو، "سیستانی گوێی گرت لە جەنات عماد عەبدولوەهاب کە یەکێک لە منداڵانی توشبوی شێرپەنجەیە و لەلایەن مەرجەعیەتی باڵاوە خەرجی تەندروستی بۆ دابینکراوە، هەروەها منداڵان سوپاسی دامەزراوەی ئەلوارپیان کرد کە بڕیاریداوە بۆ ماوەی بیست رۆژ سەرجەم چارەسەرەکانی بێبەرامبەر پێشکەش بکات".