ئەمڕۆ دوو رووبەڕووبوونەوەی گەرێ 29 ی خولی نایاب بەرێوەدەچێت

وەرزش
  • 27-04-2022, 11:17
  • +A -A

    بەغدا ـ INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 27-4-2022 لە گەڕی 29 ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق دوو یاری لە پارێزگاكانی سلێمانی ونەجەف بەرێوەدەچێت.
    لەیاریگای زانكۆ لەشاری سلێمانی كاتژمێر 3:30 .یانەی نەورۆزی ریزبەندی سیانزەهەم  میوانداری  یانەی كەرخی ریزبەندی حەڤدەهەم دەكات، یانەی كەرخ بە هیوای گەڕانەوەی بۆ نێو خولەكە وراكردن لە دابەزینی بۆ خولی پلە یەك.
    لەیاری دووەمدا یاریگای ئۆڵۆمپی نەجەف، یاریگای خاوەن خاكەكە و یانەی نەجەفی كە لەریزبەندی حەوتەمە، میوانداری یانەی سناعی شاری بەغدای ریزبەندی چواردەمی خولی نایاب دەكات.
    لەیارییەكدا كە ئاسكەكانی بیابان بەنیازە لاپەڕەیەكی نوێ بكاتەوەو قەرەبووی ئەنجامی كێشانەوەی بەرامبەر نەوتی ناوەڕاست بكاتەوە بەتایبەتی دوای كەمبوونەوەی قەیرانی دارایی كە لەماوەی ڕابردوودا یانە تێكدەشكێنرا.
    یانەی شوڕتە كە ئێستا  بە  كۆكردنەوەی (73) خاڵ  لەریزبەندی یەكەمی خولەكەیە یانەی تەڵەبەش بە پلەی دێت   كۆكردنەوەی (56) خاڵ ،لەكاتێكدا یانەی نەوتی ناوەڕاست بە (54) خاڵ لەپلەی سێیەم دێت  و دواتر یانەی قوە جەوییە لەپلەی چوارەمدا بە (48) خاڵ.