هەڵبژاردەی سكواشی بەشداری لەڕۆژئاوای ئاسیا دەكات

وەرزش
  • 27-04-2022, 10:50
  • +A -A

    بەغدا ـINA
    فیدراسیۆنی سكواشی ناوەندی عێراق  بڕیاری بەشداریكردنی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتی خۆرئاوای ئاسیا لەئاستی پێشەوتووان ڕاگەیاند ،كە وابڕیارە  لەمانگی حوزەیرانی داهاتوودا لەئێران بەڕێوەبچێت لەگەڵ چەند هەڵبژاردەیەكی پێشكەوتووی  ئەم وەرزشە.
    ، عەلی جیهاد، سەرۆكی فدراسیۆنی یارییەكە،ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی الصباح و كە سەر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، راگەیاند و گوتی : فیدراسیۆنی سكواش بە فەرمی رازی بووە بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا لەسەر ئاستی پێشكەوتووان،كە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا لە ئێران بەڕێوەبچێت، هەروەها وتیشی : پاڵاوتن بۆ یاریزانەكانی یارییەكە ئەنجام دەدرێت،تا هەڵبژاردەیەكی نایاب ئامادەبكرێت،لەسەر بنەما راستی و ماف.
    جیهاد ئاماژەی بەوەدا  : كە بەشداریكردن لەپاڵەوانێتییەكە بەشدارییەكی زۆر دەكات لەگەشەپێدانی تواناكانی یاریزانەكان بەسوودوەرگرتن لەئەزموونی هەڵبژاردەكانی تر بەهیوای بەدەستهێنانی ئەنجامە ئیجابییەكان شایستەی ناوبانگی وەرزشەكەمان بێت لەدەرەوە.
    هەروەها بەشداری كردن لە ڕیزبەندی كیشوەرەكانیان،جیهاد ڕونیكردەوە كە : فیدراسیۆنی سكواش پێشبڕكێیەكی ڕەمەزانی لەسەر تێكڕایی ئاستەكان كردەوە لە كۆلیژی پەروەردی جەستەی و زانستی وەرزشی لە جادرییە، كە هەموو ئاستەكان بەشدارییان كرد،تەنانت ئاستی دێرینەكانیش بەشداربوون،كە ئەمەش دەرفەتێك بوو بۆ یاریزانان بۆ گەڕانەی هێزی جەستەی و ئامادەبوون بۆ بەشدارییە دەرەكییەكان.
    جیهاد لە كۆتایدا وتی : پلاتفۆرمی ئەمساڵ بەردەوامە و پێشبركێی نوێ هەیە كە لە ماوەی داهاتوودا جگە لە خولی ناوبژیوانی و ڕاهێنان بۆ ڕاهێنەران و یاریزانان و ناوبژیوانان دەكرێتەوە،بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی یارییەكە.