یانەی زاخۆ بە فەرمی فیراس خەتیبی وەك راهێنەر دەستنیشان كرد

وەرزش
  • 26-04-2022, 18:18
  • +A -A

    هەولێر -INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە،كارگێری یانەی زاخۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند  كە فیراس خەتیبی راهێنەری سووری وەكو راهێنەری یانەكەیان دەستنیشان كرد.
    ئەمەو یانەی زاخۆ دوای شكستەكەی یارییان بەرامبەر یانەی كارەبا، بڕیاری دوورخستنەوەی عەبدولوەهاب ئەبولهێلی راهێنەری دا.
    یانەی زاخۆ  لە خولی نایابدا بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ لەریزبەندی هەشتەمە بۆ حەوت یاریی بوو لەسەریەك یانەی زاخۆ نەیتوانی هیچ سەركەوتنێك تۆمار بكات.