لاڤرۆف: ناتۆ بەناردنی چەك بۆ ئۆكرانیا ناڕاستوخۆ لەگەڵ روسیا لەجەنگدایە

جیهانی
  • 26-04-2022, 18:20
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رایگەیاند: وڵاتەكەی كارێكی زۆر دەكات تاوەكو بەهەر نرخێك بێت ڕێگە لەهەڵگیرسانی جەنگی ناوەكی بگرێت، وتیشی: هەرچییەك دەیكەین لەم هەڵوێستەوە سەرچاوە دەگرێت، بەڵام هۆشداریدایە خۆرئاوا كە زیادبوونی مەترسییەكانی هەڵگیرسانی جەنگێكی ناوەكی لەسەر ئۆكرانیا بە كەم نەزانن.
    سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵا كەناڵی دەوڵەتی ڕوسیا رایگەیاند: پێیوایە هاوپەیمانێتی ناتۆ لە ناوەڕۆكدا لەڕێی ناردنی چەكەوە بۆ ئۆكرانیا بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ لە جەنگدایە لەگەڵ ڕووسیادا.
    لاڤرۆڤ ئاشكراشیكرد: ناوەڕۆكی هەر ڕێكەوتنێك بۆ كۆتایی هێنان بە ململانێكان لە ئۆكرانیادا بەشێوەیەكی بەرچاو پەیوەستە بە ڕەوشی سەربازییەوە لەو وڵاتەدا.
    سەبارەت بە گرنگیی خۆبەدوورگرتن لە جەنگی جیهانی سێیەم، وەزیری دەرەوەی روسیا وتی: من نامەوێت دەستكردانە ئەو مەترسییانە زیادبكەم، زۆرێك دەیانەوێت بەوشێوەیە زیادی بكەن، بەڵام نەیشادەوە كە مەترسییەكە جددییە و نابێت بە كەمی بزانین.

    سەرچاوە: رۆیتەرز