تەندروستی عێراق:147 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماركران

ناوخۆ
  • 26-04-2022, 16:33
  • +A -A

    بەغدادـ INA
    وەزارەتی تەندروستی وژینگە ئاماری نوێی ٢٤ كاتژمێری رابردووی تایەبەت بە ژمارەی توشبووان و چاكبووان  وگیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەسەرتاسەری وڵات راگەیاند.
    ‏‎وەزارەتی تەندروستی لەخشتەی ڕۆژانەی كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ھاتوە ، ئەمڕۆ  سێشەممە ڕایگەیاند"ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا   147توشبوو تۆماركرا، ھاوكات ژمارەی ئەو توشبوانەی كە بەتەواوەتی چاكبونەتەوە  276 توشبوو بون.
    ‏ھەر ‎ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە"ژمارەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا 1 حاڵەتی مردن ھەبوە .
    سەبارەت بە ژمارەی ژەمەكانی  وەرگرتنی ڤاكسینیش ، ئەمرۆ  17114هاوڵاتی ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە.