تەندروستی عێراق:161 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆمارکران

ناوخۆ
  • 25-04-2022, 16:38
  • +A -A

    بەغداد  INA
    وەزارەتی تەندروستی وژینگە ئاماری نوێی ٢٤ كاتژمێری رابردووی تایەبەت بە ژمارەی توشبووان و چاكبووان  وگیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەسەرتاسەری وڵات راگەیاند.
    ‏‎وەزارەتی تەندروستی لەخشتەی ڕۆژانەی كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ھاتوە ، ئەمڕۆ  دوو شەممە ڕایگەیاند"ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا  161توشبوو تۆماركرا، ھاوكات ژمارەی ئەو توشبوانەی كە بەتەواوەتی چاكبونەتەوە  278توشبوو بون.
    ‏ھەر ‎ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە"ژمارەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا 1 حاڵەتی مردن ھەبوە .
    سەبارەت بە ژمارەی ژەمەكانی  وەرگرتنی ڤاكسینیش ، ئەمرۆ 18109هاوڵاتی ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە.