حەسەن كەعبی: 90%ی بڕگەكنی یاسای فریاگوزاری تەواوبووە

سیاسی
  • 26-04-2022, 16:27
  • +A -A

    بەغداد - INA

    سەرۆكی لیژنەی دارایی حەسەن ئەلكەعبی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: 90٪ ی بڕگەكانی یاسای پشتگیری فریاگوزاری تەواوبووە.
    فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی حەسەن كەریم كەعبی، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی لەسەر یاسای فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان كۆبوەوە.
    بەپێی بەیاننامەكە حەسەن كەعبی رایگەیاندوە: لەسەدا 90ی بڕگەكانی یاساكە ئامادەكراون بۆ تەواوكردن و دەنگدان لەسەری، وتیشی: یاساكە ئامانجە خوازراوەكان بەدەستدەهێنێت.