زیقاڕ: پڕۆژەی هەڵکۆڵینی 20 بیرە نەوت دەستی پێکرد

ئابوری
  • 26-04-2022, 14:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمرۆ سێ شەممە ، کۆمپانیای هەڵکۆڵینی عێراقی ڕایدەگەیاند" کەپرۆژەیەک بۆ هەڵکۆڵینی 20 بیرە نەوت لەزیقار دەست پێدەکات .
    "باسم عەبدولکەریم "بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە لەبەیاننامەیەکدا کە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)پێیگەیشتوە رایگەیاندوە  " ستافی تەکنیکی و ئەندازیاریی کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراق' دەستیان کردووە بە هەڵکۆڵین بۆ بەشێک لە پرۆژەکە بە هەڵکەندن بۆ  20 بیرە نەوت لە کێڵگەی نەوتی ناسریە.
    وتیشی: "پرۆژەکە بەشێکە لە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی زیقار بە هاوکاری کۆمپانیای خزمەتگوزاری نەوتی نێودەوڵەتی "ذر فۆرد".
    ھەروەک وتیشی"کارکردن بۆ هەڵکەندنی دەستی پێکردوە بە بەکارهێنانی ئامێری هەڵکەندنی مۆدێرن"، ھاوکات وتیشی:"قوڵی نەخشە بۆ داڕێژراوی بیرەکە 2200 مەترە "
    ئاشکراشیکرد کە : "کۆمپانیاکە چوار ئامێری مۆدێرنی تەرخانکردووە بە هێزی ئەسپی دیاریکراوەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە لەماوەی  18 مانگدا"