INA: (١٠)مەلەف لەگەڵ فەرمانگەی خانەنشینی نیشتیمانی باس دەکات کەگرنگترینیان زیادکردنی مووچەو داخستنی پاداشتی کۆتایی خزمەتە

ناوخۆ
  • 14-04-2022, 12:29
  • +A -A


    بەغداد /INA



    فەرمانگەی خانەنشینی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە چەندپێشنیازێکی پێشکەش کردووە بۆزیادکردنی مووچەی خانەنشینان ئاماژەشی بەوەدا کەپێویستە یاسای ژمارە (٢٦) هەمواربکرێتەوە وڕاشی گەیاند کە  مەلەفی پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ ئەندامانی سوپای پێشوو داخرا ، ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی(INA) گفت وگۆیەکی تێروتەسەلی لەگەڵ سەرۆکی فەرمانگەی خانەنشینی ایاد الجبوری کادری پێشکەوتووی فەرمانگەکە سازداکە جەختیان کردەوە لەسەرئەوەی چەند پێشنیازێکیان پێشکەش کردووە بۆزیادکردنی مووچەی خانەنشینان.
     هەروەها پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە (٢٦) کراوە و جەختیش کراوەتەوە سەر خەرجکردنی(١٠٠) هەزاردینار بۆئەوخانەنشینانەی کە مووچەکانیان لە(٥٠٠)هەزاردینار کەمترە ، کادری پێشکەوتووی فەرمانگەکە ئاماژەیان بەوە کردکە ژمارەی خانەنشینانی مەدەنی سەربازی ژمارەیان دەگاتە دووملیۆن و (٥٠٠) هەزاردینار کەمانگانە مووچەکانی خۆیان وەردەگرن، بەڵام ئەوانەی کە مووچەوەرناگرن لەگەڵ وەرگرەکانی مووچە پێکەوە ژمارەیان دەگاتە زیتر لەچوارملیۆن خانەنشین ، هەروەها کادری پێشکەوتووی فەرمانگەکە ئاماژەیان بەوە کرد.
    کە زیادەکانی مووچە پلانی بۆ داڕێژراوە لەناو ئەولیستەی بەداراییکردنەی کە لە وەزارەتی داراییەوە نێردراوە ،لەلایەکی دیکەشەوە ئاماژەکرا بە داستنی مەلەفی پاداشتکردنی کۆتایی خزمەت بەتەواوەتی بۆئەندامانی سوپای پێشوو ئەومامەڵانەش کەماون مەرجی یاساییان تەواونیە ،سەبارەت بە بڕینەکانیش کە سەپێنراوەتە  سەر خانەنشینەکان
    وتی هەندێکیان  یاسای ژمارە (٩)ی خانەنشینی ساڵی (٢٠١٤)ئاماژەی پێ کردووە کەلەو قەرزە حکومیانە پێکدێت کەبەقەرزی نایاب ناوزەد دەکرێن وجۆرەکەی دیکەش تایبەتە بەبێوەژنانی تەڵاقدراو لەهەمان کاتیشدا باس لەبەردەوامی ووردبینی لەمامەڵەی خانەنشینان کرابەهەردوو بەشی سەربازی و مەدەنیەوە لەگەڵ سەنتەری زانیاری و بەشەکانی دی لەبەغداد وپارێزگاکانی دی، بەهەمان شێوەش وتی کە بەشی هەژمارکردنی مافە کانی خانەنشینی ڕۆژانە مامەڵەی خانەنشینان وەردەگرێت کەتازە خانەنشین بوونە و یەکسەر ولەهەمان ڕۆژدا بەپێی یاسا مامەڵەکانیان ڕایی دەکرێت کەدەگاتە نزیکەی پێنج تا شەش هەزار مامەڵە مانگانە ڕایی دەکرێت وتیشی کە ئەم فەرمانگەیە گەورەترین فەڕمانگەکانی وڵاتە لەهەردوو ڕووی ژمارەی خانەنشینان ولەڕووی ئەوبڕە پرانەی کەتیایدا خەرج دەکرێن بۆ خانەنشینان داواشی کرد لە ئەنجومەنی نوێنەران کە میواندارێتی فەرمانگەی خانەنشینان بکەن، بۆروونکردنەوەی زۆرلەبابەتە یاساییەکان و تاوتوێکردنی کێشەکان وبەتایبەت ئەویاسایانەی کەدوو شڕۆڤەدەکرێن هەروەها داواشیان کرد لە ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەران کە شایستەکان خەرج بکرێن چونکە فەرمانگەی خانەنشینان ناتوانێت بەم بەدجانەی ئێستا ئەوشایستە دارییانە خەرج بکات.