تەندروستی عێراق :-82حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆمارکران

ناوخۆ
  • 24-04-2022, 16:20
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی تەندروستی وژینگە ئاماری نوێی ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایەبەت بە ژمارەی توشبووان و چاكبووان  وگیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەسەرتاسەری وڵات راگەیاند.
    ‏‎وەزارەتی تەندروستی لەخشتەی ڕۆژانەی کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ھاتوە ، ئەمڕۆ  یەک شەممە ڕایگەیاند"ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا 82توشبوو تۆمارکرا، ھاوکات ژمارەی ئەو توشبوانەی کە بەتەواوەتی چاکبونەتەوە 323توشبوو بون.
    ‏ھەر ‎ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"ژمارەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا 1حەلەتی مردن ھەبوە .
    سەبارەت بە ژمارەی ژەمەکانی  وەرگرتنی ڤاكسینیش ، ئەمرۆ 6297هاوڵاتی ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە.