تەندروستی عێراق :-110حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆمارکران

ناوخۆ
  • 23-04-2022, 16:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    وەزارەتی تەندروستی وژینگە ئاماری نوێی ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایەبەت بە ژمارەی توشبووان و چاكبووان  وگیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەسەرتاسەری وڵات راگەیاند 
    ‏‎وەزارەتی تەندروستی لەخشتەی ڕۆژانەی کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ھاتوە ، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند"ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا 110توشبوو تۆمارکرا، ھاوکات ژمارەی ئەو توشبوانەی کە بەتەواوەتی چاکبونەتەوە 369توشبوو بون.
    ‏ھەر ‎ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"ژمارەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا 1حەلەتی مردن ھەبوە . 
    سەبارەت بە ژمارەی ژەمەکانی  وەرگرتنی ڤاكسینیش ، ئەمرۆ 1739هاوڵاتی ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە.