شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەنجامی ڕۆژی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ورەی پۆڵاینی ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 24-04-2022, 11:57
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنی ، ئەنجامەكانی ڕۆژی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ورەی پۆڵاینی راگەیاند.
    لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  پێگەیشتوە تیدا هاتووە، لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ورەی پۆڵاینی و بۆ دووەم ڕۆژیش بە یەك ڕیز، بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، هێزە ئەمنییەكان توانیان بەشداری بكەن لە بەدەستهێنانی ژمارەیەك ئامانج كە بەپێی زانیاری ورد بۆیان دانراوە، ئەگەر لەلایەن لیوای كاردانەوە  لە ناوچەی ئەلبو كارما-ی سەر بە پارێزگای دیالە، ئامێرە تەقەمەنییەكان و دەست بەسەرداگیراوە  وتیشی: "هێزە تایبەتەكان و دەزگای دژەتیرۆر سێ دابەزینى لەئاسمانەوە  لە قوڵایی بیاباندا ئەنجامدا".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: "لە لایەن لیوای 74ی فیرقەی پێنجەمەوە موڵگایەكی داعش دۆزرایەوە وتێك درا.، هەروەها لەلایەكی ترەوە موڵگەیەكی تر لەلایەن لیوای 18ەوە دۆزرایەوە كەپڕبوو لەكەلوپەلی جۆراوجۆری ئەوەیش لەناوبرا".