زیاتر لە هەشت ملیۆن حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

ئەمنی
  • 24-04-2022, 11:35
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئاژانسی  هەواڵگری ڕایگەیاند کە ٨ ملیۆن حەبی هۆشبەر لەبەغدا دەستی بەسەردا گیراوە.
    ئاژانسەکە لە ڕاگەیاندراوێكدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى بڵاویکردەوە" ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆ هاوکات لەگەڵ هێزێکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق بڕێکی زۆر حەبی هۆشبەری دەستبەسه‌رگرتووه‌ کە به‌ ٨ ملیۆن حەب مەزەندە دەكرێت.
    وتیشی: "حەبەکان لە ئۆتۆمۆبیلێكی بارهەڵگر شاردرابوونەوە کە خاوەنەکان بەنیازبوون بیهێننە ناو بەغدادی پایتەختەوە"ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد لە ڕیگای نەجەف ئەنبارەوە نیازی داخل بوونی بەغدای هەبوو و لە نزێك ناوچەی دۆرە دەستی بەسەردا گیرا.