تەواوکردنی مامەڵەی فەرمی وەرزشکاری ئۆڵۆمپی ئەمین حەماوی

وەرزش
  • 24-04-2022, 09:29
  • +A -A

    بەغداد /INA 

    بەڕێوەبەری کاڕگێڕی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی مەهدی کەریم ڕایگەیاند کە هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی و یانەی هلسبۆری سویدی ئەمین ئەلحەماوی لەڕووی فەرمیەوە ئامادەیە بۆ نوێنەرایەتی هەڵبژاردەکە لەداهاتوودا .
    مهدی کریم لەبەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە هەماهەنگکاری کارگێڕی هەردوو یاریزان زەید الزەیدی مامەڵەکای خۆیان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی تۆماربکرێن لەلیستی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی و ڕەوانەی یەکێتی ئاسیا دەکرێن، هەروەها وتی کەمامەڵەکانی ژمارەیەک وەرزشکار لەماوەی پێشوودا تەواوکراون کە میرخاز دوسکی والکسندر یەکێک بوون لەوانە کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەدووداچونیان بۆکراوە لەلایەن ئەندامی نووسینگەی جێبەجێکاری یەکێتی تۆپی پێ وسەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی غانم عڕێبی.
    ئەمەو هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆتاییەکانی جامی ئاسیا وار (٣٣) ساڵ کە ئۆزبەکستان میواندارێتی دەکات لەمانگی حوزەیرانی داهاتوو.