هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ كۆتاییه‌كانی تۆپی پێی ئاسیا

وەرزش
  • 6-04-2022, 13:34
  • +A -A

    بەغدا  INA
    ڕیاز هادی ڕێكخەری ڕاگەیاندنی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی ئاشكرای كرد كەی ئەندامانی هەڵبژاردەكەی لە ئامادەكاریی بۆ ڕاگەیاندنی لیستی كۆتایی بۆ بەشداریكردن لە كۆتاییەكانی تۆپی پێی ئاسیای ژێر(23)  كە لە تەشكەنی پایتەختی ئۆزپاكستان لە 1 تا 19ی حوزەیرانی 2022 بەڕێوەدەچێت.
    هادی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی لە ڕۆژی 15ی ئایار دەچێتە ناو كامپێكی ڕاهێنانەوە بۆ ئامادەكاری بۆ كۆتاییەكانی داهاتووی ئاسیا،هەروەها ئاشكرا نەبووە كاتی كۆبوونەوەكە بۆ مەشق وراهێنان لە بەغدا دەبێت،یاخود لە دەرەوە.
    هادی ئەوەشی وت: یاریزانی دوورە وڵاتان كە لە تاراوگەن،وەك كێڤن یەعقوب دوای تەواوبوونی كاغەزە یاساییەكانی لەلایەن وەزارەتەكانی دەرەوە و تەندروستییەوە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێرق دەكات، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ڕاهێنەر سكۆپ سێ یاریزانی تاراوگەی لە پاڵەوانێتی دوبەی نێودەوڵەتی تێست كردووە،جگە لەگەڵ ئەو یاریزانانەی تری تاراوگە.
    هادی، وتیشی: سێ یاریزانی نوێی ناوخۆیی زیاد كردووە بۆ هەڵبژاردەكەی ئۆڵۆمپی و بەشداری لە ڕاهێنانی گروپەكە دەكەن بۆ ئەوەی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت،هادی ئەوەشی وت: لیستی كۆتایی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی كە بە فەرمی بەشداری كۆتایی ئاسیا دەكات 23 یاریزان دەگرێتەوە كە لە دەستەی تەكنیكی راهێنەر كێی دەست نیشان دەكات،هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێراق  لەپاڵ ئۆسترالیا و ئوردن و كوەیت لەگروپی B یاری دەكات.