جەوییە دەیەوێت لە دەروازەی جەزیرەی ئیماراتی بوونی خۆی بسمەلمێنێ

وەرزش
  • 21-04-2022, 17:56
  • +A -A

    بەغدا ـ INA
    سبەی شەو هەینی كاتژمێر 8:15 یانەی قوە جەوییە لەیارییەكی زۆر گرنگ وچارەنووساز ،رووبەڕووی یانەی جەزیرەی ئیماراتی دەبێتەوە لەگەڕی پێنجەمی گروپی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا لەیاریگای نێودەوڵەتی مەلیك فەیسەڵ لە سعودیە
    كوڕەكانی حەكیم شاكر بە دوو گۆڵەوە بەدوای دووبارەكردنەوەی ئەنجامی یاری یەكەمن كە بە ئەنجامی (2-1) لەیانەی جەزیرەی ئیماراتیان بردەوە،تا بتوانن كارتی دووەم بەدەست بێنن لە گروپی دووەم سەركەون بۆ قۆناغێكی تر.
     یاری قوەیجەویە لەگەڵ جەزیرەی ئیمارات  چەند رێگایەكە بۆ شین پۆشەكان تا خۆیان بسەلمێنن  بۆ بردنەوە و سڕینەوەی ئەو زیانە بە ئازارەی كە لە بەرامبەر شەبابی سعودی لە گەڕی چوارەمدا بە سێ گۆڵی خاوێنی بێبەرانبەر دۆڕان،بۆیە پێوویستە یانەی قوە جەوییە هەردوو یاری داهاتووی لەگەڵ جەزیرەی ئیماراتی ومۆمبای هیندی بباتەوە،تا ببێتە یەكێك لەباشترین دووەمەكانی گروپەكان و بلیتی دووەم وەربگرێت وبۆ قۆناغی داهاتوو سەربكەوێت.
     لەگروپی دووەم یانەی شەبابی سعودی یەكەمی ریزبەندییە بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ و دواتر ئەلجەزیرە لەپلەی دووەم و مۆمبایی هیندی سێیەم و قوە جەوییە لەپلەی چوارەم و كۆتایی دێت.