ئەمانەی بەغداد بەسێ گۆڵ یانەی قاسمی بردەوە و زەواریش لە گەڵ نەورۆز یەكسان بوون

وەرزش
  • 20-04-2022, 18:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوار شەممەی و لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 28 مین یانەی ئەمانەی بەغداد توانی بەسێ گۆڵ لە یانەی قاسم بباتەوە، ویانەی زەواریش كەوتە داوای یەكسان بوون لەگەڵ یانەی نەورۆز بێ گۆڵ.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند ئەمانەی بەغداد یانەی قاسمی گۆڵ باران كرد  لە نێو یاریگای خۆی ،یاریزان فەرحان شكور توانی هەرسێ گۆڵەكەی ئەمانەی بەغداد تۆمار بكات لە خولەكەكانی 33 و 39 و 60 . بەم بردنەوەیش یانەی ئەمانە بوو بەخاوەن 30 خاڵ لە ریزبەندی 15هەمین و یانەی قاسمیش بە 30 خاڵ لە ریزبەندی 16 هەمینە.
    لە نێویاریگای سلێمانی یانەی زەورا دیسانە نەتیوانی گۆڵ تۆمار بكات و بەیەكسانی بەرامبەر یانەی نەورۆز گەڕایەوە ، بەم یەكسانییە زەوار بوو بەهاوەن 47 خاڵ لە رێزبەندی پێنجەمە و یانەی نەورۆزیش بە كۆكردنەوەی 32 خاڵ لە پلەی 13 هەمینە .