گەرمیان… دەستگیرا بەسەر 16 ماتۆڕسكیلدا

ناوخۆ
  • 20-04-2022, 12:20
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای كرد، دوای سكاڵای هاوڵاتیان و چەندین ڕوداوی هاتووچۆی ماتۆڕسكیل، شەوی ڕابردوو هێزەكانیان دەستیان بەسەر 16 ماتۆڕسكیلدا گرتووە كە بەشێك لە لێخوڕەكانیان تەمەنیان لەخوار 13 ساڵیدا بووە.  
    عەلی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەهەڵمەتێكدا لەنێو گەڕەكەكانی قەزای كەلار دەستیان گرت بەسەر 16 ماتۆڕسكیل كەبەشێك لە شۆفێرەكان تەمەنیان لەخوار 13 ساڵیدایە. 
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیندراوەكەدا وتیشی"ئەم ماتۆرسكیلانە  ببوونە هۆی بێزاركردنی هاووڵاتیان و سەرپێچی كردن لە شۆفێری و سەركێشی لەنێو گەڕەك و شەقام و چواڕیانەكانی قەزای كەلار، ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی كەلار هەموویان رێكاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتە بەر و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ شۆفێرەكان كراوەتەوە".