یانەی نەفت یانەی تەڵەبەی بردەوە

وەرزش
  • 19-04-2022, 17:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە یانەی نەفت توانی لە یانەی تەڵەبە بباتەوە لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 28 لە خولی نایابدا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتی: یانەی نەفت توانی لەنێو یاریگای خۆی لە یانەی تەڵەبە بباتەوە بەگۆڵێك بێ بەرامبەر لەرێگای یاریزان سیبری ئۆرنۆ لەخولەكی 79ی یاریەكە.
    بەم بردنەوەیش نەفت گەیشتە ریزبەند 6 بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ و تەڵەبەیش هەر لە ریزبەندی دووەم مایەوە بە 67 خاڵ.