فیدراسیۆنی تایكواندۆی كەمپێكی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئاشكرا دەكات

وەرزش
  • 19-04-2022, 14:17
  • +A -A

    بەغداـINA
    فیدراسیۆنی تایكواندۆی عێراق ئەمڕۆ سێشەممەكەمپێكی مەشق وراهێنانی هەڵبژاردەی  تازەپێگەیشتوەكان و لاوان و پێشكەوتووەكانی  عێراقی ئاشكرا كرد.
    ئەحمەد غەراوی، ڕێكخەری ڕاگەیاندنی فیدراسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوتی: هەڵبژاردەی تایكواندۆی نیشتمانی بەردەوام دەبێت لە ڕاهێنانەكانی لە  لە سیۆلی پایتەختی كۆریای باشوور بۆ ئامادەكاری بۆ ئەوەی پاڵەوانیەتی جیهان لە سیئۆل ئەنجام دەدرێت، هەروەها هەڵبژاردەی پێشكەوتوانی نیشتمانی لە بەغدا مەشق وراهێنان دەكەن بۆ ئامادەكاری بەشدارییەكانی داهاتوو،لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری ئێرانی محسن نعمەتی وراهێنەرانی عێراقی نەبیل قاسم وخالید عەبدولنەبی.
    ئەلغراوی وتیشی: ئێستا هەڵبژاردەكانی تازەپێگەیشتوان ولاوانی نیشتمانی لە ئێران كەمپێكی مەشق وراهێنان دەكەن بۆ ئامادەكاری بۆ پاڵەوانیەتی هاریكاری ئیسلامی و یارییەكانی ئاسیا لە كۆریای باشوور، ئەلغراوی ئەوەشی وت : هەڵبژاردەكە دەچێتە كەمپێكی هاوبەشەوە بە سەرپەرشتی ستافی تەكنیكی ئێرانی بەسەر پەرشتی راهێنەر محەمەد رەزا یاری.