لەجامی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا جەوییە بەشەبابی سعودی دۆڕا

وەرزش
  • 19-04-2022, 09:45
  • +A -A

    بەغدا  INA
    جەویە بەسێ گۆڵی بێ وڵام بەرانبەر شەبابی سعودی دۆڕا لە یاریگای ئەمیر فەیسەڵ بن فەهد لەپایتەختی سعودیە لە گەڕی چوارەمینی گروپی دووەمی جامی یانە پاڵەوانانی ئاسیا.
    نەواف ئەلعابید یاریزانی ناوەڕاستی یانەی شەبابی سعودی ،سێ گۆڵەكەی بە ئیمزای ئەو كرا، لەخولەكی 30 یەكەم گۆڵی  تۆماركرد، گۆڵی دووەم وسێیەمی بۆ یاریزان كارلۆسی جۆنیۆر دروست كردلە خولەكانی  (39,73)شێرەكانی سعودی خاڵەكانیان  بەرزكردەوە بۆ 10 خاڵ، هاوكات یانەی قوە جەوییە لە 4 خاڵدا وەستا.